پەرلەمانتار شادی نەوزاد پەیوەندی بە ریزەکانی یەکێتیەوە کرد

دوایین نوێکردنەوە 2021-09-11 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی پێشوازیکرد لە شادی نەوزاد، پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی کوردستان. لەدیدارێکدا کە زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمان ئامادەیبوو، پەرلەمانتار شادی نەوزاد روونیکردەوە لەبەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی یەکێتی و رێزگرتن لە بنەماکانی مافی مرۆڤ و دیموکراسی، بڕیاریداوە لەئەمڕۆوە پەیوەندی بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بکات و لەچوارچێوەی فراکسیۆنی یەکێتی درێژە بەخزمەتەکانی بدات. لەبەرامبەردا بافڵ تاڵەبانی وێڕای بەخێرھاتنی پەرلەمانتار شادی نەوزاد بۆ ناوڕیزەکانی یەکێتی، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد یەکێتی ماڵی ھەموو ئازادیخواز و خەڵکێکە کە باوەڕی بە خەباتی مەدەنی، دیموکراسی و خزمەتکردنی خەڵکی خۆشەویستی کوردستان هەیە، بۆیە پێشوازی لەم بڕیارە دروستە […]

The post پەرلەمانتار شادی نەوزاد پەیوەندی بە ریزەکانی یەکێتیەوە کرد appeared first on SNN.