هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوەبه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران، دەڵێ، جموجۆڵ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌رێم و ئێران به‌رده‌وامە و هیچ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، رۆژانه ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌ردوولا ده‌كرێت.
عه‌بدوڵا ئاكره‌یی، به‌ڕێوەبه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دوای سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشی كۆرۆنا، جموجۆڵ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران به‌رده‌وامه و نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵام له‌ژێر چاودێری چڕی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا بەڕێوه ده‌چێت".
عه‌بدوڵا ئاكره‌یی گوتیشی: "بارهه‌ڵگره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌چنه ئه‌و دیوی سنووری ئێران، له‌سێ مه‌رزی فه‌رمیی نێوان هه‌رێم و ئێران، باره‌كان له ئێران بۆ هه‌رێم دێن وه‌ریان ده‌گرن و، هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان دەکرێت، بۆیه ئاڵوگۆری بازرگانی كه‌می نه‌كردووه و وه‌كو پێشووتر به‌رده‌وامە، هه‌موو جۆره كه‌لوپه‌لێك هاورده ده‌كرێت".
ئاكره‌یی باسی له‌وه‌شكرد، "ئه‌وه‌ی كێشه‌یه هاتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌قاچاغ له ئێرانه‌وه دێنه هه‌رێمی كوردستان، چونكه كۆنترۆڵكردنی سنوور زۆر ئه‌سته‌مه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌مووی چیایە، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌موو رێکارێكی گرتۆته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له‌هاتنی قاچاغ بگرێت".
بڵند ئیبراهیم