مامۆستایانی گرێبەست کرانە فەرمانبەری هەمیشەیی

دوایین نوێکردنەوە 2020-03-04 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی دارایی رایگەیاند، وردبینیی لیستی سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست كۆتاییهات ‌و وەزیری داراییش واژۆی لەسەر بەهەمیشەییكردنی مامەڵەكانیان كردووە.

ئەحمەد عەبدولڕەحمان، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، كاری وردبینی لە مامەڵەی مامۆستایانی گرێبەستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر لە وەزارەتی دارایی تەواو بوو و ئەمڕۆش وەزیری دارایی و ئابووری واژۆی لەسەر بە هەمیشەییكردنی مامەڵەكان كرد.

گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەوەشی خستەڕوو، دوای پێنج رۆژ كاركردنی بەردەوام لە وەزارەتی دارایی و ئابووری، وردبینیی لیستی سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست كۆتایی هاتووە.

بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مامۆستایانی گرێبەست کرانە فەرمانبەری هەمیشەیی.

 

هه‌ڵكه‌وت محه‌مه‌د