هەولێر-KDP.info- سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12/3/2020 له هه‌ولێر به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ولیه‌م ڕۆبوك، جێگرى نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى و ڕاوێژكارى باڵاى نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكا بۆ سووریا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوولا دوایین پێشهاته‌كانى عێراق و هێرشى شه‌وى ڕابردووى سه‌ر هێزه‌كانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى له سه‌ربازگه‌ى ئهلتاجى له به‌غدا، دوایین پێشهاته سیاسییه‌كان له عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ستنیشانكردنى كاندیدێكى تازه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌ت، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئاماده‌كارى و هه‌نگاوه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى و ڕێگریكرن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى، تاوتوێ كران.
له به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه كونسولى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى هه‌رێم ئاماده‌ى بوون، مه‌ترسیى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و گرنگیى به‌رده‌وامیى پشتگیریى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، پرسى سووریا و په‌ره‌سه‌ندنه سه‌ربازییه‌كانى ئه‌وێ، دۆخى كورد له سووریا و هه‌وڵه‌كان بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ى لایه‌نه كوردییه‌كانى سووریا خرانه به‌ر باس و هه‌ردولا جه‌ختیان له پشتگیریكردنى ئه‌و هه‌وڵانه كرده‌وه.