دهۆک-KDP.info - پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند، ڕەوشی پارێزگای دهۆک بەو ئاستە نەگەیشتووە کە قەدەغەی هاتوچۆ ڕابگەیەنرێت.
فەرهاد ئەمین ئەترووشی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: 'هەموو هەوڵێکیان ئەوە دەبێ هیچ تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەیەتە ناو دهۆکەوە."
ناوبراو ئاماژەی دا: "ئەوان بە هەموو شێوەیەک ڕێنماییەکانی حکوومەتی هەرێم جێبەجێ دەکەن و ڕێگە نادەن هیچ کەسێک لە پارێزگاکانی ترەوە بهێننە نێو شاری دهۆک."
گوتیشی: "هەموو بازاڕانەی سەر بە پارێزگای دهۆک دادەخرێن، کە پێویستیی ڕۆژانەیان پێیان نییە، تەنیا دەرمانخانەکان، سەموونخانەکان و بازاڕی خواردنی وشک نەبێت و بڕیارەکە لە ڕۆژی دووشەممەوە کاری پێ دەکرێت و هەموو بازاڕەکانی سەر بە پارێزگای دهۆک دەگرێتەوە."
پاریزگاری دهۆک ئاماژەی دا: "هەر کەسێک دۆخەکە بۆ بەرژەوەندیی خۆی بقۆزیتەوە ئەوا ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە.'
ئەترووشی گوتیشی: "نامانەوێت خەڵک ڕووبەڕووی سزای یاسایی بێتەوە، با هاوکارمان بن تا هەموومان یاسا و ڕێنماییەکان جیبەجێ بکەین، ئەمەش لە بەرژەوەندیی هەمووماندایە."
کاروان باعەدری