فێستیڤاڵی زانستی و كلتوری لە زانكۆی هەڵەبجە سازدەكرێت

دوایین نوێکردنەوە 2022-03-22 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- زانكۆی هەڵەبجە بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری پارێزگاكە، دووهەمین فێستیڤاڵی زانستی و كلتوری سازدەكات. لیژنەی سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەكە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دووهەمین فێستیڤاڵی زانستی و كلتوری ڕۆژی پێنج شەممە ٣١ی ٣ی ٢٠٢٢ لە زانكۆی هەڵەبجە بە بەشداری سەرجەم كۆلێژەكانی زانكۆ ئەنجامدەدرێت. ڕاشیگەیاندووە، ئەم فێستیڤاڵە چەندین چالاكی جۆراوجۆری زانستی و كلتوری لەخۆدەگرێت و لەناو كەمپی سەرەكی زانكۆی هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت. چالاكییەكان بریتین: – كۆنسێرت – نمایشكردنی جلوبەرگی كوردی – نمایشی یارییە ئەلكترۆنییەكان – پێشانگای شێوەكاری – پێشانگای فۆتۆ – پێشانگای كتێب – پێشانگای خواردنە كوردەوارییەكان – نمایشی بابەتە كلتورییە كوردەوارییەكان

The post فێستیڤاڵی زانستی و كلتوری لە زانكۆی هەڵەبجە سازدەكرێت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.