عێراق.. ئەمرۆ دوایین وادەی دەستورییە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

بریاره‌ ئه‌مرۆ بۆ جارى چواره‌م په‌رله‌مانى عێراق كۆببێته‌وه‌ بۆ پرسى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار كه‌تا ئێستا لایه‌نه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ هیچ رێككه‌وتنێك.

ئه‌مرۆئ دوایین واده‌ى ده‌ستوری ویاساییه‌ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆك كۆمار، ئه‌گه‌ر بێت ورێژه‌ی یاسایى له‌په‌رله‌مان ته‌واو نه‌كرێت، عێراق ده‌كه‌وێته‌ بۆشایى یاسایى دا وبۆ ئه‌مه‌ش دادگایى ئیتیحادى هه‌ڵوێستى خۆى ده‌بێت.

به‌پێى ئه‌و واده‌یه‌ى كه‌دادگایى باڵاى فیدراڵى دیاریكردوه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار، پێویسته‌ ئه‌مرۆ له‌په‌رله‌مانى عێراق سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێر درێت، كه‌سێ كۆبوونه‌وه‌ى رابردوو رێژه‌ى یاساییان ته‌واو نه‌كردوه‌ وكۆبوونه‌وه‌كانیان دواخستووه‌ن به‌هۆى رێكنه‌كه‌وتنى لایه‌نه‌كان ودیاریكردنى كوتله‌ى گه‌وره‌ى په‌رله‌مان وته‌واوكردنى رێژه‌یى یاسایى.

تا ئێستا بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، 40 كه‌س خۆیان كاندید كردووه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار پشكی كورده‌ وپارتی ویه‌كێتیش به‌جیا كاندیدیان هه‌یه‌ وهه‌ریه‌كه‌یان به‌سه‌ر به‌ره‌یه‌كی ماڵی دابه‌ش بوونه‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار په‌كی كه‌وتووه‌.

لایه‌نه‌كان ترسیان هه‌یه‌ ئه‌مرۆ سه‌رۆك كۆمار له‌په‌رله‌مان هه‌ڵنه‌بژێردرێت ولایه‌نه‌كان نه‌گه‌ن به‌رێككه‌وتن، به‌مه‌ش وڵات ده‌كه‌وێته‌ بۆشایی یاسایی، ودام وده‌زگا فه‌رمیه‌كان شه‌رعییه‌تیان نامێنێت.