دیجیتاڵ میدیای سپێده
فراكسیۆنى به‌ره‌ى توركمانى له په‌رله‌مانى كوردستان له‌باره‌ى یاساى هه‌ڵبژاردن و كۆتاى پێكهاته‌ى توركمان رایده‌گه‌یه‌نێت، له هه‌ڵبژاردنى داهاتوودا نایانه‌وێت ده‌ستێوه‌ردان له دانگدان و نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌ی توركمان بكرێت له هه‌رێمى كوردستان و به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت هاوڵاتیانى توركمان مافی ده‌نگدانی تایبه‌تی خۆیان هه‌بێت وه ڕێزی لێبگیرێت.
هیمداد سه‌باح سه‌رۆكى فراكسیۆنى به‌ره‌ى توركمانى له په‌رله‌مانى كوردستان له نوسینێكدا له په‌یجى فه‌رمى فراكسیۆنى به‌ره‌ى توركمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان له‌گه‌ڵ وه‌وه‌ن كه هه‌لبژاردن له‌كات و ساتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت و ناكرێت دامه‌زراوه‌یه‌كی وه‌كو په‌رله‌مان كه به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی یاسا دانانی هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان بكه‌وێته فه‌راغی یاسای
سه‌باره‌ت به‌كۆتای توركمان سه‌رۆكى فراكسیۆنى به‌ره‌ى توركمانى ده‌ڵێت: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین كۆتای توركمان كه‌م بكرێته‌وه به پێجه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان بكرێت ئه‌وان داوا ده‌كه‌ن كۆتای توركمان زیاد بكرێت، ده‌شڵێت: ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانى كوردستان به‌رده‌وام بێت و په‌رله‌مان په‌ك نه‌خرێت.
سه‌باره‌ت به كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌رۆكى فراكسیۆنى به‌ره‌ى توركمانى داوا ده‌كات ئه‌گه‌ر كێشه له‌سه‌ر كۆمسیۆنى هه‌رێم هه‌یه كه ماوه‌ی یاسای به‌سه‌ردا چووه ده‌كرێت كۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق سه‌رپه‌رشتی هه‌لبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان بكات.