كە‌شناسی هەرێم: شەپۆڵێكی خۆڵ بارین هەرێم دەگرێتەوە

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

كه‌شناسی هه‌رێم ڕایگه‌یاند:پێشبینی ده‌كرێت گۆڕانكاری له‌كه‌شوهه‌وا دروست ببێت وبه‌هۆی خوڵبارینه‌وه‌ مه‌ودای بینین كه‌مببێته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند: پێشبینی ده‌كرێ ئه‌مڕۆ ئاسمانی هه‌رێم نیمچه‌ هه‌وربێت وخێرایی با (10-20)كیلۆمه‌تر بێت له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆزێكی سووك.
هه‌روه‌ها دوای نیوه‌ڕۆ وئێواره‌ وشه‌ودا خێرایی با چالاك ده‌بێت وئاسمان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو وبه‌رزبوونه‌وه‌ی تۆز زیاتر ده‌بێت ومه‌ودا بینین كه‌مده‌بێته‌وه‌.

هاوكات عیسا فه‌یاز به‌رێوه‌به‌ری گشتی له‌وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق به‌ئاژانسی فه‌رمی عێراقی رایگه‌یاندوه‌: گۆڕانی كه‌ش وهه‌وا هۆكارێكی سه‌ره‌كییه‌ بۆ زیادبوونی شه‌پۆلی خۆڵبارین.

باسی له‌وه‌شكردوه‌، به‌پێی ئاماری ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی، ژماره‌ی ئه‌و رۆژانه‌ی خۆڵبارین تێیاندا رووده‌دات له‌ 243 رۆژه‌وه‌ بۆ 272 رۆژ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ له‌ماوه‌ی ساڵێكدا، پێشبینی ده‌كرێت بگاته‌ 300 رۆژ له‌ساڵی 2050.

فه‌یاز ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: نزیكه‌ی 70%ی زه‌وی كشتوكاڵی له‌عێراق له‌ناوچوون یاخود له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دان، ئه‌وه‌ش به‌هۆی گۆڕانی كه‌ش وهه‌واوه‌.