دیجیتاڵ میدیای سپێده
له وڵامی فراكسیۆنی پارتیدا ئه‌مرۆ فراكسیۆنی یه‌كێتی رایگه‌یاند: ئه‌وان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانن له واده‌ی خۆیدا، به‌ڵام ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان بكرێته چوار بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن.
زیاد جه‌بار، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: كه‌موكورتیه‌كی له یاسای هه‌ڵبژاردندا هه‌یه و یاساكه 30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌رچوه و هه‌رێمی كوردستان له پێنج خولی هه‌ڵبژاردندا به یه‌ك بازنه هه‌ڵبژاردن ده‌كات، به ئه‌زموون ده‌ركه‌وت ئه‌م په‌رله‌مانه به یه‌ك بازنه‌یی ناتوانێت هاوسه‌نگی له نێوان نوێنه‌رایه‌تی شار و شارۆچكه‌كان و پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بهێنێته‌دی، پێویسته سیستمی هه‌ڵبژاردن چوار بازنه بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر پارێزگایه‌ك به‌پێی ژماره‌ی دانیشتوانی خۆی بتوانێت نوێنه‌ری خۆی بنێرێته په‌رله‌مان.
سه‌باره‌ت به پێكهاته‌كان سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی ڕایگه‌یاند: پێكهاته‌كان له سنوری ناوچه‌یه‌ك یان جوگرافیایه‌كی دیاریكراودا نیشته‌جێ نین له هه‌رێمدا، به‌ڵكو له سنوری هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان هه‌ن و ده‌بێت نوێنه‌رایه‌تی هه‌مو پێكهاته‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت پێكهاته‌كان نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆیان بن نه‌ك نوێنه‌ری حزبه سیاسیه‌كان و یه‌كێتی و پارتی نوێنه‌رایه‌تیان بۆ دانه‌نێن.
سه‌باره‌ت به تۆماری ده‌نگده‌ران، زیاد جه‌بار سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی ئاشكرای كرد: ئه‌و تۆماری ده‌نگده‌رانه‌ی كه ئێستا له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه هه‌موان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تۆمارێكی پاك نیه و هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مردون تیایدا ماونه‌ته‌وه و جیاوازییه‌كی زۆر له نێوان تۆماری هه‌رێمی كوردستان كه ساڵی 2018 هه‌ڵبژاردنی پێكراوه له‌گه‌ڵ دوایین هه‌ڵبژاردندا كراوه جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه