نرخی نەوت لە ئەمڕۆدا ننزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینی

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-07 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

نرخی نه‌وت له‌ ئه‌مڕۆدا نزمبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به‌ (102) دۆلار و (7) سه‌نت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا له‌ مامه‌ڵه‌دایه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به‌ (102) دۆلار و (7) سه‌نت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، هه‌روه‌ك نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاو نزمبۆته‌وه‌ (97) دۆلار و( 60) سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

نرخی نه‌وت به‌رده‌وام له‌ ناجێگیرییدایه‌ به‌هۆی جه‌نگی نێوان روسیا و ئۆكرانیا، به‌و پێیه‌ی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌رده‌وامن له‌ سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر روسیادا.