دیجیتاڵ میدیای سپێده
به‌پێی راپۆرتێكی پێگه‌ی ده‌ره‌ج كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومی عێراقی زانیاریه‌كانى وه‌رگرتووه ئاشكراى ده‌كات: 17 ملیار دۆلاری بازرگان وبه‌رپرس وسیاسه‌تمه‌دار وداهاتی حكومه‌تی عێراق وحكومه‌تى هه‌رێم له‌بانكه‌كانی لوبنان به‌هۆى مایه‌پوچبوونی وڵاته‌كه وبانكی ناوه‌ندی لوبنان بلۆككراون.
به‌پێى راپۆرته‌كه بڕی پاره‌ی بازرگان وبه‌رپرس وسیاسه‌تمه‌دار وداهاتی حكومی عێراقی ته‌نها له‌دوو بانكی لوبنانی به 17 ملیار دۆلار خه‌مڵێندراوه كهبلۆككراون، ملیارێك و300 ملیۆن دۆلاری ده‌گه‌رێته‌وه بۆ حكومه‌تی عێراق.
پێشتریش كۆمپانیای دیلۆیت ئاشكراى كردبوو: ئه‌و داهاته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كه له لوبنان بلۆككراوه، به‌وانه‌ی به‌دۆلار وبه یۆرۆن ده‌گاته 637 ملیۆن دۆلاره.
هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌كه، جگه له‌و بڕه پاره‌یه، پاره‌یه‌كی زۆری كه‌سه نزیكه‌كانی سه‌دام حوسه‌ینی سه‌رۆكى پێشوترى عێراقیش له‌ناو پاره بلۆككراوهكان هه‌یه له‌ناویاندا پاره‌ى ره‌غدی كچی سه‌دام.
چوارى ئه‌م مانگه له‌كۆنگره‌یه‌كى لهرۆژنامهوانیدا سه‌عاده‌ت شامی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی لوبنان مایهپوچبوونى وڵاتكهى و بانكى ناوه‌ندى لوبنانى راگه‌یاند.