دیجیتاڵ میدیای سپێده
به‌هۆی ئه‌و شەپۆلی خۆڵبارینەی ناوچەکانی هه‌رێمی کوردستان و بەتایبەت پارێزگای سلێمانی گرتووه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ڕاگیرا.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی راگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و شەپۆلی خۆڵبارینەی ناوچەکانی هه‌رێمی کوردستان و بەتایبەت پارێزگای سلێمانی گرتووه‌ته‌وه، کە بۆتە ھۆی کەمبوونەوەی ماوەی بینین، لە ئێستادا بۆ ماوەیەکی کاتی و تا ئاسایی بوونەوەی ماوەی بینین گه‌شته‌کانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگیراوە، ئەمەش کاریگەری ئه‌و شەپۆلی خۆڵبارینەیە کە بۆتە ھۆی داخستنی فرۆکەخانە.
پێشتریش ئه‌حمه‌د ھۆشیار به‌رێوه‌به‌ری فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ھه‌ولێر به سپێده‌ی راگه‌یاند، به‌ھۆی ئه‌و شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌ی سنوری پارێزگای هه‌ولێری گرتوه‌ته‌وه له كاتژمێر 2 دوای نیوهڕوه گه‌شته‌كانی فرۆكه‌خانه راگیراوه و به‌هۆی چڕی شهپۆلهكهوه كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گهشتهكانیشمان دیارنیه.