تەقینەوەیەك لەرۆژئاوای عێراق سێ قوربانی لێكەوتەوە

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

له‌ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له‌پارێزگای ئه‌نبار رۆژئاوای عێراق، چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبی كوژراو ودووی دیكه‌یش برینداربوون.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی بڵاویكرده‌وه‌: ئێواری دوێنێ هه‌ینی له‌پارێزگای ئه‌نبار، بۆمبێكی چێنراو به‌ژماره‌یه‌ك چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی-دا ته‌قییوه‌ته‌وه‌.

باسی له‌وه‌ش كردووه‌: له‌ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌، چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبی كوژراو ودوو دیكه‌یش برینداربوون.