دیجیتاڵ میدیای سپێده
له رۆژی 17ی3ی2003دا جۆرج ده‌بلیو بوشی كوڕ ئاشكرایكرد، بۆئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی عێراق نه‌بنه‌قوربانی جه‌نگ، مۆڵه‌تێك كه48 كاتژمێره ده‌ده‌ن به سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی عێراق و كوڕه‌كانی تاوه‌كو وڵاته‌كه‌یان جێبهێڵن، به‌پێچه‌وانه‌و دوای ئه‌و واده‌یه جه‌نگ ده‌ستپێده‌كات وتاكۆتایهاتنی ئه‌و ڕژێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام سه‌دام گوێی به‌و وتوتانه‌ی بۆش نه‌دا.
شه‌وی 20 له‌سه‌ر21ی3ی 2003 كاتژمێر 2:30 خوله‌كی به‌ره‌به‌یان ، یه‌كه‌م گورزی سه‌ربازی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی به‌ر عێِراق كه‌وت كه به بۆردومانكردنی ناوچه هه‌ستیاره‌كان ده‌ستی پێكرد.
له دوای سێ هه‌فته هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌بێ هیچ ئاسته‌نگێك و به‌رگرییه‌كی ئه‌وتۆ، پێشڕه‌ویان به‌ره‌و به‌غدا كرد‌و دواتر له ڕۆژی نۆ ی چوار كونترۆڵكردنی ته‌واوی پایته‌ختی عێراقیان ڕاگه‌یاند و په‌یكه‌ری سه‌دامیان له شاره‌كه ڕووخاند.