سه‌رۆكى لیژنه‌ى وزه وسامانه سروشتیه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرایكردوه: كهپشكى پارێزگاى سلێمانى لهبهنزینى حكومه‌تى هه‌رێم، رۆژانه وماوه‌ى دوو ساڵه ده‌درێته كۆمپانیایى سه‌ن ئۆیڵ له‌هه‌ولێر.
عه‌لى حه‌مه ساڵح، سه‌رۆكى لیژنه‌ى وزه وسامانه سروشتیه‌كان له‌په‌یجى فه‌رمى خۆى لهفهیسبۆك بڵاویكردۆته‌وه: پشكی پارێزگای سلێمانی لهبنزینی حكومه‌تی هه‌رێم(690دینار) ڕۆژانه 400 هه‌زار لیتره، دوو ساڵه هه‌موی ده‌درێته كۆمپانیای (سه‌ن ئۆیڵ) له هه‌ولێر.
ئاماژه‌ى بهوهشكردوه: به‌ده‌ر له‌و به‌نزینه‌ی له‌عێراق دێت، حكومه‌تی هه‌رێم ڕۆژانه نزیكه‌ی( 25 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت) ده‌پاڵێوێت له‌پاڵاوگه‌ی كار، به‌رهه‌می ڕۆژانه‌ی نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن لیتره، له‌بری ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌و به‌نزینه‌ی عێراق به‌دادپه‌روه‌رانه دابه‌شبكرێت، ده‌درێته كۆمپانیای (سه‌ن ئۆیل) به (660 دینار)، ئه‌ویش چه‌ند كاتژمیرێكی كه‌م ڕێژه‌یه‌ك به( 690 دینار) دابه‌ش ده‌كات.
راشیگه‌یاندوه: ئێستا به‌بڕێكی زۆر به‌نزینی كار له‌به‌نزینخانه‌كانی هه‌ولێر لیترێك به هه‌زار دیناره! وپشكی پارێزگای سلێمانی له‌م به‌نزینه نزیكه‌ی ( 400 هه‌زار لیتره)، دوو ساڵه لیترێك نه‌هاتوه.
عه‌لى حه‌مه ساڵح ده‌شڵێت: 22 جار یاداشت وداواكاریم ناردوه بۆ حكومه‌ت، به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه، كه‌پێویسته بپرسین، ئه‌ركی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیره‌كانی یه‌كێتی وگۆڕان له‌م كابینه‌دا چیه؟