دیجیتاڵ میدیای سپێده
لە28 ساڵیادی ڕێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیان ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ڕێكخراوهكه كرد
ئەمڕۆ شەممە 9-4-2022، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ڕێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیان كردو ڕایگەیاند: ساڵیادی ڕێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیان پیرۆز ئەكەم، لە سكرتێری بەڕێزەوە تا سەرجەم دەزگاكان و ئەندامانی سەربەو ڕێكخراوە تێكۆشەرە.
لەو پەیامەدا، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین جەختیكردەوە: گەشەپێدان ڕێكخراوێكی چالاكەو لە28 ساڵەی تەمەنیدا سەلماندویەتی كە خاوەنی پرۆژەیەكی زانستی و پەروەردەیی گرنگی ئێستاو ئایندەی نیشتمانە و هەربمێنن بەپێشەنگی.