دیجیتاڵ میدیای سپێده
ملیاردێرێ ئەمریكی (ئیلۆن ماسك) رۆژی پێنجشەمەی رابردوو كارگەیەكی نوێی كۆمپانیای "تێسلا" لە ویلایەتی تێكساسی ئەمریكی دروستكرد، لە ئاهەنگێك دا كە هەزاران كەس تێیدا بەشداربوون .
ئەو كارگەیە لە سەر زەویێك دەروستكراوە كە ڕوبەرەكەی بەقەد 100 یاریگای تۆپی پێی دەبێت، بە پێنجەم كارگەی گەورەی سەر بە تێسلا دادەنرێت، كە ئەو كۆمپانیایە چوار كارگەی تریشی هەیە لە نیڤادا و نیۆیۆرك و شەنگەهای و بەرلین.
ماسك لە وتەكەی دا دوپاتیكردهوه، كە كارگەكە لە بورجی خەلیفە لە دوبەی بەرزتر دەبێت، كە سیفەتی بەرزترین باڵەخانە لە جیهان لەو بورجە وەردەگرێت، وتیشی ئەو كارگەیە زۆر پێشكەوتووە، كە ماددەكان لە لایەك دەچنە ژورەوە لەلای تر ئۆتۆمبێڵی دروستكراو دێته دهرهوه.
لە هەمان بۆنەدا، سەرۆكی جێبەجێكاری تێسلا ئیلۆن ماسك رایگەیاند، كە كۆمپانیاكەی تاكسی ڕۆبۆتی دروست دەكات بەناوی (رۆبۆتاكسی) و لە ساڵی داهاتوو 3 مودێلی لێدروست دەكات، بەڵام باسی وردەكاری ئەو تاكسیەی نەكردوه.