دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر تهقنهوهیهك لهكارگهیێكی توانه‌وه‌ی ئاسن له ناوچه‌ی تانجه‌ڕۆ له‌سلێمانی ڕوویدا كه 13 كرێكار تیایدا برینداربوون، ئه‌مڕۆ یه‌كێكیان له‌نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا
سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند،"دوای ئەوەی لە ڕووداوێکی نەخوازراودا لە ناوچەی تانجەڕۆی شاری سلێمانی بەهۆی تەقینەوەوە لەیەکێک لە کارگەکانی تواندنەوەی ئاسندا ( ١٣ ) کرێکار برینداربوون دوای مانەوەی یەکێك لەکرێکارەکان لەبەشی نەخۆشخانەی سوتاوی ئێمێرجنسی و جوانکاری سلێمانی بەناوی ( تاوە سنگ ) تەمەن (٤٤) ساڵ کە ( ٥٠٪ ) ی جەستەی سوتابوو گیانی لەدەستدا.