سه‌ندیكای جوتیاران: بەهۆی خۆرباڵینەوە خاكی عێراق توشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

سه‌ندیكای جوتیارانی دیاله‌ بڵاویكرده‌وه‌: به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ى خۆڵبارین كه‌روو له‌عێراق كردوه‌ رێژه‌ی 40% خاكی عێراق تووشی شێرپه‌نجه‌ی خاك بووه‌.

سه‌رۆكی سه‌ندیكای جوتیارانی دیاله‌ ره‌عد ته‌میمی رایگه‌یاند: ئه‌و شه‌پۆله‌ خۆڵبارینه‌ى كه‌چه‌ند رۆژێكه‌ ڕووى له‌عێراق كردوه‌، كاریگه‌ریی نه‌رێنیان له‌سه‌ر به‌رهه‌می میوه‌ ودانه‌وێڵه‌ هه‌یه‌، كه‌هاوشێوه‌ی شێرپه‌نجه‌ وایه‌ به‌تایبه‌ت كاتێك شه‌پۆله‌كان چڕده‌بن.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌: به‌هۆی زیادبوونى شه‌پۆله‌كانی خۆڵبارین شێرپه‌نجه‌ی كوشتوكاڵی یان شێرپه‌نجه‌ی خاك به‌رێژه‌ی 40%ی هه‌ڵكشاوه‌.

به‌تایبه‌ت كه‌سه‌رجه‌م ئه‌و شه‌پۆلانه‌ی كه‌ روویان له‌عێراق كردووه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵدا هه‌ڵگری سێ خاسیه‌تی مه‌ترسیدارن، قه‌باره‌یه‌كی زۆری خۆڵیان هه‌ڵگرتووه‌، ده‌توانن به‌دوورییه‌كی زۆر گه‌شت بكه‌ن وماوه‌ی چه‌ند رۆژێكیش ده‌مێننه‌وه‌. وده‌شڵێت: كاریگه‌ری ئه‌م شێرپه‌نجه‌یه‌ له‌سه‌ر دانه‌وێڵه‌ ومیوه‌ وده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ مرۆڤیش، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌بێت.