بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی: ڕێگریمان لێكرا یادی داستانی كۆڕێ بكه‌ینه‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وته‌بێژی بزوته‌وه‌ی ئیسلامی ڕایگه‌یاند: هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و قائیمقامی شه‌قلاوه‌ رێگریان لێكردوون لە شوێنی داستانی کۆڕێ یادی ڕوداوه‌كه‌ بكه‌نه‌وه‌.

د.عه‌بدوڵا وه‌رتی وته‌بێژی بزوته‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان به‌ سپێده‌ی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی سه‌ردانی شوێنی داستانی كۆڕێمان كرد ویستمان مه‌راسیمێك ئاماده‌بكه‌ین بۆ یادكردنه‌وه‌ی خوێنی شه‌هیده‌كانمان به‌تایبه‌ت شه‌هید(مه‌لاعمر) و شه‌هید ( شێروان).

وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی راشیگه‌یاند: به‌داخه‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ناوچه‌كه‌ و قائیمقامی شه‌قلاوه‌ ڕێگه‌یان نه‌دا ئێمه‌ ئه‌و مه‌راسیمه‌ سازبكه‌ین.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: داستانی كۆڕێ داستانێكی مێژووی گرنگه‌، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ڕۆلی گرنگی تێیدا هه‌بوه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌مه‌ی به‌رامبه‌رمان كرا به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ئازادی ڕاده‌ربڕینه‌، ووتیشی: ده‌بێ چ په‌یامێك بێت ڕێگری له‌ هێزێك بكه‌ی به‌شداری ئه‌و داستانه‌ی كردبێت و بیه‌وێ یادێك بۆ ئه‌وداستانه‌و شه‌هیده‌كانی بكاته‌وه‌ به‌ڵام ڕێگری لێبكه‌یت به‌ڕاستی سته‌م و زڵمێكی گه‌وره‌یه‌.