دیجیتال میدیای سپێده
ئه‌مرۆ هه‌ینی له كاتی نوێژی به‌یانی هێزه‌كانی سوپاس ئیسرائیلی داگیركه‌ر هێرشده‌كه‌نه سه‌ر نوێژخوێنانی مزگه‌وتی ئه‌قسا، و شه‌رو پێكدادان له نێوان نوێژ خوێنان و سوپای ئیسرائیل دروست ده‌بێت به هۆیه‌وه‌ش تا ئێستا 59 بریندار ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
به گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ست سپێده كه‌وتووه، به‌هۆی پێكدادانه‌كه‌ی ئه‌مرۆی مزگه‌وتی ئه‌قسا، تا ئێستا 59 بریندار گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كانی قودس".
به‌هه‌زاران فه‌ڵه‌ستینی به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی بۆ دوه‌مین نوێژی هه‌ینی مانگی ڕه‌مه‌زان گه‌یشتنه مزگه‌وتی ئه‌قسا، له‌ترسی هێرشكردنه سه‌ریان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای ئیسرائیلی داگیركه‌ر، سه‌نگه‌ری ئاسن و دار‌و به‌ردیان له نزیك ده‌رگاكانی مزگه‌وتی ئه‌قسا جێگیركرد.
به‌رله‌وه‌ی نوێژی به‌یانی ده‌ستپێبكات، ژماره‌یه‌ك بۆمبی فرمێسك رێژ له‌لایه‌ن سه‌ربازانی سوپای ئیسرائیله‌وه هه‌ڵدرایه ناو مزگه‌وته‌كه‌وه و فهڵهستینیهكانیش به به‌رد وه‌ڵامی بۆمب و گوللـه‌ی سه‌ربازانی ئیسرائیلیان دایه‌وه و شه‌ڕ و پێكدادان سه‌ریهه‌ڵدا و تا ئێستاش به‌رده‌وامه