دیجیتال میدیای سپێده
نرخی نەوت ئەمڕۆ دووباره بەرزبوونەوەیهكی تری بەخۆیەوە بینی، بهجۆرهی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە زیاتر لە 111 دۆلار لە بازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ هەینی 15/4/2022، بەرمیلێك نەوتی برێنت بە111 دۆلار و 60 سەنت لە بازاڕەكانی جیهاندا لە مامەڵەدایە، هەروەک نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بەرزبووەتەوە و بە 106 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
لە ماوەی دواییدا، نرخی نەوت بەردەوام لە ناجێگیرییدایە بەهۆی کاریگەرییەکانی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکراین، بەو پێیەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەردەوامن لە سەپاندنی سزای نوێ بەسەر روسیادا لە دەرەنجامی بەرپاکردنی جەنگەکەیدا.