حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا به هه‌ڵگرتنی گومرگ بۆ ماوه‌ی دوو مانگ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بابه‌تی خۆراكی
به‌پێی بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه شه‌شی ئه‌م مانگه داویه‌تی و ئه‌مڕۆ بڵاوبوه‌ته‌وه، به هۆی جه‌نگی ڕووسیا و ئۆكرانیا كه نرخی كه‌لوپه‌لی خۆراك له بازاره‌كاندا گران بووه بۆ ڕێگه‌گرتن له‌وه بۆ ماوه‌ی دوو مانگ گومرگ له سه‌ر كۆمه‌ڵێك مادده هه‌ڵده‌گیرێت.
به‌پێی بڕیاره‌كه گومرگ له‌سه‌ر هه‌ر یه‌ك له (ئارد، برنج، زه‌یتی گوڵه‌به‌ڕۆژه ، زه‌یتی گه‌نمه‌شامی، ڕۆنی ڕووهكی به‌ستوو، ڕۆنی حه‌یوانی به‌ستوو، چای ڕه‌ش، شه‌كر پاقله‌مه‌نی و نۆك ، نیسك و فاسۆلیا شیری مناڵان ) هه‌ڵده‌گرێت.
له‌هه‌مان كاتدا وهرگاتنی باج له‌بازرگانانی ههوردهكارانی به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كان دواده‌خرێت و براریش دراوه به‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌م بڕیاره دووای دوو مانگی تر