شارەزایەكی بواری یاسا: دەكرێت پەرلەمانی عێراق، حكومەت سەرپشك بكات بەپێشكەشكردنی پرۆژە یاسایی بودجە

دوایین نوێکردنەوە 2022-04-18 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

شاره‌زایى بوارى یاسایى رایده‌گه‌یه‌نێت،  ده‌كرێت په‌رله‌مانى عێراق حكومه‌تى كاربه‌رێكه‌ر به‌سه‌رۆكایه‌تى مسته‌فا كازمى سه‌رپشك بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى مافى پێشكه‌شكردنى پرۆژه‌ یاسایى بودجه‌ى گشتى هه‌بێت

عه‌لى ته‌میمى شاره‌زایى بوارى یاسایى رایگه‌یاندوه‌: ده‌كرێت په‌رله‌مانى عێراق حكومه‌تى كاربه‌رێكه‌ر به‌سه‌رۆكایه‌تى مسته‌فا كازمى سه‌رپشك بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى مافى پێشكه‌شكردنى پرۆژه‌ یاسایى بودجه‌ى گشتى هه‌بێت بۆ راییكردنى كاروبارى رۆژانه‌ى هاوڵاتیان، كه‌تایبه‌ته‌ به‌ئاسایشى خۆراك وله‌كاره‌ پێشینه‌كانى حكومه‌تى كاربه‌رێكه‌ریشه‌.

راشیگه‌یاند: ئه‌م سه‌رپشككردنه‌ پێویستى به‌ده‌نگدانى زۆرینه‌ى هه‌یه‌و ئه‌و مافه‌ زۆرینه‌یه‌ش ته‌نها بۆ پرسى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى یاسایى بودجه‌ى گشتى بێت.

هه‌روه‌ها پێویسته‌ پشت به‌حساباتى كۆتایى بۆدجه‌ى گشتى بۆ ساڵى رابردوو ببه‌ستێت، به‌پێى یاسایى ئیداره‌دانى دارایى وقه‌رزى گشتى بۆ ساڵى 2019، كه‌به‌پێى به‌نده‌كانى ده‌ستور له‌یاسایى ئیداره‌دانى دارایى له‌سیسته‌مى ناوخۆیى په‌رله‌مانه‌وه‌، ده‌كرێت حكومه‌تى كاربه‌رێكه‌ر مافى پێشكه‌شكردنى پرۆژه‌ یاسایى بودجه‌ى گشتى بكات.