ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عێراق لهسهربهخۆكان باس له‌هه‌وڵى ئه‌نجامدانه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنێكى دیكه‌ى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مان ده‌كات، ئه‌گه‌ر بێت وئه‌م دۆخه‌ى ئێستا هه‌ر به‌و شێوه چه‌قبه‌ستووه بمێنێت.
یاسر وه‌توت، ئه‌ندامى سه‌ربه‌خۆى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاندوه: ئه‌نجامدانه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنێكى دیكه‌ى پێشوه‌خته بژارده‌یه‌كى ئه‌سته‌مه بۆ ئه‌م قوناغهى ئێستا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى قوناغه‌كه پێویسته بهبودجهیهكى دیكه هه‌یه وپێویستى به‌تواناى ئه‌منى وحكومى هه‌یه، پێده‌چێت لهئهنجامدانهوهشى لایه‌نه‌كان ئه‌نجامه‌كانیان به‌دڵ نه‌بێت و زیانیان به‌ر بكه‌وێت هه‌روه‌ك له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى ساڵى 2021.
ئاماژه‌ى بهوهشكردوه: ئێمه له‌گه‌ڵ كۆتایى هاتنى ئه‌و دۆخه چهقبهستووهین به‌كه‌مترین زیان، به‌بێ ئه‌وه‌ى بۆ بژارده‌ى قورس‌تر بچین كه‌دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانه، وئه‌م چه‌قبه‌ستووییه كۆتایى پێ بێت ولایه‌نه‌كان ده‌ست بهدانوستانهكانیان بكه‌نه‌وه به‌تایبه‌ت له‌نێوان چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى و ره‌وتى سه‌در دا، وگوتى: بهبڕواى ئێمه ئه‌م بژارده‌یه ئاسانتره له‌وه‌ى ئێمه دووباره بگه‌رێنه‌وه بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى دیكه‌ى پێشوه‌خته.