دیجیتاڵ میدیای سپێده
بەهۆی دابەزینی یەدەگ لە وێستگەکانی وزەی وڵاتەکەیدا، هیندستان خوازیاری دەستەبەرکردنی خەڵووزی هەرزانی رووسیایە.
بەپێی هەواڵێکی "S&P Global"، هیندستان ئەم مانگە پێنج هەزار و ٥٠٠ نار خەڵووزی لە رووسیا کڕیوە. کە هەرتۆنێکی بە ١٦٠-١٦٥ دۆلارە. (پێنج هەزار و ٥٠٠ نار، بەهای گەرمی تەواوی خەڵووز نیشان دەدات لە کیلۆکالۆری بۆ هەر کیلۆگرامێک).
باس لەوە دەکرێت کە خەڵووزی رووسیا بە بەراورد بە خەڵووزی نیوکاسڵ نزیکەی ٦٠-٦٥ دۆلار نرخەکەی کەمترە.
هەروەها بەپێی ئەو نیشاندەرانەی لە سەرچاوەکانی بازاڕەوە وەرگیراون لە کۆتایی ٢٠٢١دا، خەڵووزی رووسیا نزیکەی ١٠ دۆلار لە خەڵووزی ئوسترالیا هەرزانتر کەوتووە.
دوای ئەوەی زۆرێک لە وڵاتانی جیهان سزایان بەسەر خەڵووزی رووسیادا سەپاند بەهۆی هێرشەکانی رووسیا بۆسەر ئۆکرانيا، رووسیا نرخی خەڵووزەکەی دابەزاند، ئەوەیش وای کرد بازرگانانی هیندستان روو بکەنە کڕینی ئەو خەڵووزە.
یەکێتیی ئەورووپا و ژاپۆن، ئەم مانگە قەدەغەکردنی خەڵووزی رووسیان راگەیاند.