ئەمشەو کاتژمێر ١٠:٠٤ خولەک ئاگرێک لەناوچەی پیشەسازیی یەک لە سلێمانی کەوتەوە و تێدا کۆگایەکی کەلوپەلی ئۆتۆمبێل گری گرت.
گوتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی، راید ئارام عەلی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە "کاتژمێر ١٠:٠٤ خولەک ئاگادار کراینەوە لە ھەبوونی ئاگرێک لەگەراجێکی ناوچەی پیشەسازیی یەک، خۆشبەختانە توانیمان زوو کۆنترۆڵی بکەین. زیانی ماددی ھەبووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە".
ناوبراو گوتیشی: "تا ئێستا نەزانراوە ھۆکاری ئاگرەکە چی بووە لەنزیکترین کات بۆ میدیاکان بڵاوی ئەکەینەوە".