جێگرى یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه: پێویسته له‌سه‌ر سه‌ركرده سیاسییه‌كانى عێراق په‌له بكه‌ن له‌پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوو بۆ ئه‌وه‌ى دۆخێكى ناسه‌قامگیر له‌وڵاتدا دروست نه‌بێت، كه‌شه‌ش مانگ تێپه‌ڕیوه به‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان دا.
جینیڤر جاڤیتۆ، جێگرى یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌باره‌ى دۆخى عێراق وپێكهێنانى حكومه‌ته‌كه‌ى رایگه‌یاندوه: مه‌ترسى زۆر له‌به‌رده‌م دۆخى ئێستاى عێراق دا هه‌ن، به‌تایبه‌ت لهراگرتنى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ و تواناكانى حكومه‌تى نوێ بۆ دابینكردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان.
جاڤیتۆ راشیگه‌یاند: به‌لاى ئێمه‌وه له‌كاره پێشینه‌كان كه‌له حكومه‌تى داهاتوو دا بكرێت، هه‌بوونى بودجه‌ى گشتییه وههنگاوێك به‌ره‌و پێشه‌وه بچن، تا هاوپه‌یمانێكمان هه‌بێت وبتوانین كاریان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین.
گوتیشى: كات هاتووه سه‌ركرده‌كانى عێراق حكومه‌تى نوێ پێك‌بێنن، له‌كاتێكدا جه‌ماوه‌ر به‌ر له‌شه‌ش مانگ ده‌نگیان داوه بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌تێك پێكبهێندرێت.
ئاشكرایكرد: ئه‌مریكا جیدییه له‌كاركردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى نوێ‌دا، له‌باره‌ى كێشه سه‌ره‌كییه‌كان وهاوبهشهكان، به‌تایبه‌ت سه‌قامگیرى عێراق وسهركردایهتیهكهى وپاراستنى مافه‌كانى مرۆڤ ودژایهتیكردنى گه‌نده‌ڵى وسه‌قامگیرى له‌وزه وكهش وهه‌وا وته‌ندروستى دا.
ئاماژه‌ى بهوهشكردوه: ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت عێراقێك ببینێت به‌هێز ویه‌كگرتوو وخۆراگر، وله‌گه‌ڵ عێراق به‌رده‌وام ده‌بین بۆ پشتیوانیكردنى گه‌له‌كه‌ى وده‌بینه هاورێى ئه‌وان.