وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق ئه‌مرۆ هۆشدارى دوه له‌وه‌ى عێراق تووشى شهپوڵێكى دیكه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌بێته‌وه.
دكتور هه‌یسه‌م عوبه‌یدى، به‌رێوه‌به‌رى ته‌ندروستى له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق بۆ رۆژنامه‌ى سه‌باح رایگه‌یاندوه: عێراق تا ئێستاش له‌نێو بازنه‌ى مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا دایه، وهۆشدارى ده‌دات له‌هاتنى شهپوڵى پێنجه‌مى ڤایرۆسه‌كه.
عوبه‌یدى رایگه‌یاندوه: به‌هۆى نه‌بوونى خۆپارێزى وكهمبوونهوهى وه‌رگرتنى ڤاكسین، پێده‌چێت تووشى شهپوڵى پێنجه‌م ببین، كه‌پێده‌چێت مه‌ترسیدارترین شه‌پوڵ بێت.
ئاماژه‌ى بهوهشكردوه: رێژه‌ى تووشبووان له‌زیادبووندایه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه كه‌عێراق چوه‌ته نێو شهپوڵێكى دیكه‌ى كۆرۆنا وگۆڕاوێكى نوێى ئه‌و ڤایرۆسه دا، به‌ڵام ژووانى سه‌رهه‌ڵدانى دیار نیه پێده‌چێت له‌ناكاو تۆمار بكرێت.
عوبه‌یدى گوتیشى: گۆڕاوه‌كانى ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌به‌رده‌وامى سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌شێكیان به‌هۆى لاوازیان به‌ئاسانى ده‌رناكه‌ون، وبهشێكیشیان به‌هێزن وبه‌دیار ده‌كه‌ون و زیان ده‌گه‌یه‌نن.