دیجیتاڵ میدیای سپێده
بۆ گهڕان له گۆگڵ ملیارەها بەکارهێنەر کە وێبگەڕی گووگڵ کرۆم بەکاردێنن، کە ئەمەی دوایی لەلایەن هاککەرەکانەوە هاک کراوە.
بە گوێرەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ، گووگڵ 30 زیانی ئاسایشی نوێی لە گووگڵ کرۆم دۆزیوەتەوە و حەوت هەڕەشەشی تێدایە کە مەترسییەکی گەورە بۆ بەکارهێنەران دروست دەکات.
گووگڵ وتی کە بەدوای ئەوەدایە لە ڕۆژانی داهاتوودا ئهپدهیتهێك دەربکات بۆ ئەوەی چارەسەری ئەو بۆشاییە ئەمنیانە بكات کە لە براوسەرەکەدا دروستبوە، کە کاردەکاتە سەر بەکارهێنەرەکانی ویندۆز و ماک ئۆس و لینۆکس
ئهوهشی ڕاگهیاند، ڕوون نیە کە کێ لە پشت ئەو سەرپێچییەوە بووە و ئایا ئاسایشی بەکارهێنەرەکە دروست کراوە یان نا.
گووگڵ وتی کە وردەکاری زیاتر ئاشکرا ناکات دەربارەی سەرپێچی ئاسایش تا ئەو کاتەی کە کەموکوڕییەکان بۆ زۆرینەی بەکارهێنەران چاک ناکرێ.
بەکارهێنەران دەتوانن بە شێوەیەکی دەستی وێبگەڕەکە ئهبدهیت بکەنەوە ، یاخود گووگڵ کرۆم بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لە ڕۆژانی داهاتوودا خۆی ئهپدهیت دەکاتەوە و كێشهكه چارهسهر دهكات.