خەڵك – بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ ڕایدەگەیەنێت ، ژنێكی ئێزیدی لە نێو كەمپی ئاوارەكانی بێرسڤ بە هۆكارێكی نادیار كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوكردەوە ، ئەمڕۆ پێنج شەممە 5ی ئایاری 2022 كاتژمێر 5:30 ی ئێوارە ژنێكی ئێزیدی بەناوی (ع.ق.ع) لە تەمەنی ٦٢ ساڵیدا بە پەت لەنێو خێمەی كەمپی بێرسڤ كۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا. ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، تا ئێستا هۆكارەكەی نەزانراوە و تەرمی ژنەكەش گواستراوەتەوە بۆ پزیشكی داد لەزاخۆ و بەبڕیاری دادوەریش لێكۆڵینەوە دەستی پێكردووە.
The post زاخۆ؛ ژنێكی ئێزیدی بە هۆكارێكی نادیار كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.