دوای نزیكەی 3 مانگ لەدەستگیركردنیان لە وڵاتی لیبیا، 7 گەنجی دهۆك ئازادكران

دوایین نوێکردنەوە 2022-08-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیا سپێده‌:

دوای دەستگیركردنیان بۆ نزیكەی سێ مانگ لە وڵاتی لیبیا، 7 گەنجی دهۆك ئازادكران

حەوت گەنجی دهۆك كە بە نیازبوون بەر وڵاتانی ئەوروپا كۆچ بكەن، لە وڵاتی لیبیا دەستگیر دەكرێن و بۆ ماوەی 3 مانگ لەناو زینداندا دەمێننەوە، ئەوان دەڵێن لەمیسر چەند قاچاخچیێكی عەرەب فێڵیان لە ئێمەكردوە و ئێمەش ناچاربووین خۆمان رادەستی حكومەتی خەفتەر لە لیبیا بكەین.

عەگید دۆسكی یەكێك لە كەسوكاری ئەو كۆچبەرە كوردانە بە سپێدەی ڕاگەیاند: سەرەڕای هەوڵەكانی پەرلەمانتارانی عێراق و بریكاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆ ئازادكردنیان كە ئێمە سوپاسیان دەكەین، بەڵام ئێمە لە كۆتاییدا توانیمان بەڕێگەی هەندێك كەس لە ناوخۆی لیبیادا ئەوان ئازادبكەین و جارێكیدیكە بگەڕێنەوە ناومان