دیجیتال میدیای سپێده
وه‌زاره‌تی به‌رگری تایوان رایگه‌یاند: له‌دوێنێ وئه‌مڕۆدا، 17 فڕۆكه‌ی جه‌نگی وشه‌ش كه‌شتی جه‌نگی چین له‌ده‌وری دوورگه‌كه به‌دیكراون.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی به‌رگری تایوان بڵاویكردوته‌وه: حه‌وت له‌فڕۆكه‌كان به‌ره‌و خۆرهه‌ڵاتی هێڵی ئاسمانی وده‌ریایی فڕیون كه‌له‌گه‌رووی تایوان به‌سنورداركردنی ناوچه كاریگه‌ره‌كانی لایه‌نه‌كان داده‌نرێت، هه‌روه‌ها بۆ به‌شی باشووری خۆرئاوای ناوچه‌كه فڕیون كه‌تایوان به‌ناوچه‌ی به‌رگری ئاسمانى ناوزه‌ندی كردووه.
به‌رگریی تایوان باسی له‌وه كردووه: كه‌شتی وفڕۆكه‌كانی چین له‌لایه‌ن ئامرازه‌كانی چاودێری ئه‌لیكترۆنی، كه‌شتییه‌كانی ده‌ورییه، كه‌شتییه‌كانی دیكه وسیسته‌می مووشه‌كی جێگیره‌وه چاودێری كراون.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، نانسی پێلۆسی له‌سه‌ره‌تای مانگدا سه‌ردانی تایوانی كرد، ده‌وریه‌ی فڕۆكه وكه‌شتییه‌كان له‌گه‌رووی تایواندا وتێپه‌ڕینیان به‌هێڵی هاوبه‌شدا ئاسایی بووه‌ته‌وه.
په‌كین كه‌دوورگه‌كه به‌به‌شێك له‌خاكی خۆی داده‌نێت، كاردانه‌وه‌ی هه‌یه سه‌باره‌ت به‌و سه‌ردانانه وبه‌جه‌ختكردنه‌وه له‌بنه‌مای یه‌ك چین دژی ئه‌وه‌یه تایوان په‌یوه‌ندی سه‌ربه‌خۆی دیپلۆماسی هه‌بێت له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان ونوێنه‌رایه‌تی هه‌بێت له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی دیكه‌دا.