تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە بە فێڵی نوشتەوە بڕی شانزە ملیۆن دیناری لە كەسێك وەرگرتووە

دوایین نوێکردنەوە 2022-08-24 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

لە دەربەندیخان تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە بە فێڵی نوشتەو هەڕەشەکردن بڕی شانزە ملیۆن دیناری لە کچێک وەرگرتووە

شەوی ٢٠٢٢/٨/٢٢ مەفرەزەیەك لە ئەفسەرو كارمەندانی نووسینگەی دەربەندیخانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان‌و خێزان تۆمەتبارێكی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانیان بە ناوی ( ش . ن . ڕ ) كەبەڕەگەز كوردەو تەمەنی (٢٩) ساڵە دەستگیر كرد،

تۆمەتبار بە ناوی نوشتەو دوعاوە بڕی (شانزە) ملیۆن دیناری لە كچێك وەرگرتووە‌و بەردەوام هەڕەشەی زۆر توندی لێ كردووە‌و ترساندوویەتی ، پاش وەرگرتنی زانیاری ووردو ماندووبونێكی زۆر توانرا دەستگیر بكرێت‌و رادەستی یاسا بكرێت.

دادوەری لێكۆڵینەوەی دەربەندیخان بە پێی ماددەی ٤٥٦ لە یاسای سزادانی عێراقی پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كردۆتەوە.