دیجیتاڵ میدیای سپێده
كۆمپانیاى به بازاڕكردنى نه‌وتى عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی رێكاری یاسایی نوێ له‌دژی كڕیارانی نه‌وتی خاوی كوردستان ده‌كات.
به‌پێی نوسراوێكى كۆمپانیاى به بازاڕكردنى نه‌وتى عێراق كه له 23ی ئه‌م مانگه ده‌ریكردوه و ئاژانسی رۆیته‌رز بینیویه‌تى، كۆمپانیاكه هه‌ڕه‌شه‌ی رێوشوێنی یاسایی نوێ ده‌كات له دژی كڕیاران كه نه‌وتی خاو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كڕن.
له نوسراوه‌كه‌دا هاتووه "رێكاری یاسایی پته‌و ده‌گیرێته‌به‌ر دژی هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، به مه‌به‌ستی رێگریكردن له باركردنی ئه‌و باره نایاساییانه‌ی كه له عێراقه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن، له‌وانه به‌ڵام سنووردار نه‌كراوه به‌و بارانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه هاتوون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی عێراق و سۆمۆ وه‌ك لقه‌كه‌ی مافی خۆیه‌تی هه‌موو رێوشوێنێكی یاسایی بگرنه‌به‌ر دژی هه‌ر بریكارێك یان كڕیارێكی نه‌وتی خاوی قاچاخ كه سه‌لمێنراوه نه‌وتی عێراقی به دیاریكراوى له به‌نده‌رى جه‌یهانی توركیا باركردووه".