له‌ پاكستان نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌هۆی لافاوه‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2022-08-26 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

به‌هۆی ئه‌و بارانه‌ به‌خوڕه‌ی كه‌ له‌ 14ـی ئه‌م مانگه‌وه‌ روی له‌ وڵاته‌كه‌ كردوه‌ له‌ پاكستان باری نائاسایی راگه‌یه‌نراوه‌ و نزیكه‌ی هه‌زار كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

میدیاكانی پاكستان له‌باره‌ی ئاماری گیان له‌ده‌ستدانی هاوڵاتیان به‌هۆی لافاوه‌وه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ 973 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ش 343 كه‌سیان منداڵن و 198یشیان ژن بون.

باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ جگه‌ له‌ زیانه‌ گیانییه‌كان، 30 ملیۆن كه‌س ماڵ و حاڵیان شێواوه‌ و به‌ ناچاری ماڵه‌كانیان چۆڵكردوه‌.

بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م لافاو و زیانانه‌یش، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و جه‌نه‌ڕاڵه‌كان مووچه‌ی مانگانه‌یان به‌خشییوه‌ته‌ سندووقی فریاگوزاریی و سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستانیش بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاریی له‌گه‌ڵ باڵێۆز و نێرده‌ی ولاتانی بیانی كۆبوه‌ته‌وه‌ و به‌ كۆی گشتی 520 ملیۆن دۆلار تا ئێستا هاوكاری بۆ زیانلێكه‌وتوان كۆكراوه‌ته‌وه‌.