دیجیتال میدیای سپێده
سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی رایگەیاند کە لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لەو لایەنە ئەمنییانەی کە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزاریی بۆ ئاسایشی نیشتمانیی جێبەجێ ناکەن، پێکدەهێنن و گوتی: " هیچ لایه‌نێك له‌سه‌رووی یاساوە نییه".
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەسەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی، ئەنجوومەنی وەزاریی بۆ ئاسایشی نیشتمانیی کۆبووەتەوە کە لە میانیدا دواپێشهاته ئه‌منیه‌كانی وڵات تاوتوێ کراوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان جه‌ختی کردووەتەوە له گرنگی رۆڵی ئه‌نجوومه‌نەکە وەک به‌رزترین ده‌سه‌ڵات له وڵات كه به‌رپرسه له ده‌ركردنی بڕیاره‌كانی بواری ئاسایش و روونی کردووەتەوە كه ئامانجی سه‌ره‌كی له جێبه‌جێكردنی یاساكان تا ئێستا رووبه‌ڕووبووی ژماره‌یه‌ك ئاڵنگاریی لە بوارە كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسیی و ئابووریی بووەتەوە، بۆیه پێویست ده‌كات سه‌ركه‌وتنی به‌رچاو له‌سه‌ر ئاستی خزمه‌تگوزاری هه‌بێت.
باسی لەوەیش کردووە کە محەمە شیاع سوودانی هەروەها تیشکی خستووەتە سەرئەوەی کە هه‌ندێک لایه‌ن له ناوخۆ و ده‌ره‌وه، هەست بەبێ بێزاری ده‌کەن كاتێک ده‌بێنن پێشكه‌وتن و ده‌ستكه‌وت له‌سه‌ر ئاستی نیشتیمانییدا لە عێراق بەدیهاتووە و گوتوویەتی: "لەبەر ئەوە کاتێک زنجیرەیەک هه‌نگاو بۆ پێشكەشكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان دەنێین، رووبەڕی ئاڵنگاریی زیاتر ده‌بینەوە".
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە سەرۆکوەزیرانی داوای له‌لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی كردووە، ئیراده‌یه‌كی پۆڵاینیان هه‌بێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییەکان، چونكه هیچ لایه‌نێك له‌سه‌رووی یاساوە نییه و گوتی: "پێویسته هەمووان، سیمای ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی به‌هێز بكه‌ین".
راشیگەیاندووە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، بڕیاردرا تەنها بە رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران، لایەنە فەرمییەکان پێشوازی لە شاندە بیانییەکان بکەن بەپێچەوانەوە، هەر لایەنێک پابەندی ئەو بڕیارە نەبێت، رێکاریی یاسایی لەبەرامبەری دەگیرێتەبەر.
هەروەها ئاماژەی بەوەیشداوە کە بڕیاردرا، بەپێکهێنانی لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لەو لایەنە ئەمنییانەی کە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزاریی بۆ ئاسایشی نیشتمانیی جێبەجێ ناکەن کە په‌یوه‌ستن به‌نه‌هێشتنی پشكنینی ئه‌منی بۆ هاووڵاتییانی ناوچه ئازادكراوه‌كان و ئه‌نجامدانی لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سانی كهمتەرخهم.