دكتۆر موسە‌ننا ئە‌مین له‌بازنه‌ی(3)ـی هه‌ڵبژاردن له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌

دوایین نوێکردنەوە 2022-12-22 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

دكتۆر موسە‌ننا ئە‌مین لە‌سنوری بازنە‌ی ٣ ھە‌ڵبژاردن پلە‌ی یە‌كە‌م و لە‌سە‌ر ئاستی سە‌رجە‌م پە‌رلە‌مانتارانی پارێزگای سلێمانی پلە‌ی دووە‌می بە‌دە‌ستھێنا‌ لەنێو سەرجەم پەرلەمانتارانى سنوورى بازنە‌ی سێ ھە‌ڵبژاردنی ئە‌نجومە‌نی نوێنە‌رانی عێراق ، دكتۆر موسە‌ننا ئە‌مین زۆرترین چالاكی و دیدار و بەدواداچونى بۆ كێشە‌و چارە‌سە‌ركردنی گرفتی هاووڵاتیان کردووە و لە‌پێشە‌نگ و پلە‌ی یە‌كە‌می پە‌رلە‌مانتارانی سنوری بازنە‌ی سێدایە‌ ‌‌

لـە‌ئاستی سە‌رجە‌م پە‌رلە‌مانتارانی سنوری پارێزگای سلێمانی دكتۆر موسە‌ننا ئە‌مین پلە‌ی دووە‌می بە‌دە‌ستھێناوە‌ زۆرترین چالاكی و لە‌دە‌رە‌وە‌ی ھە‌رێم وبە‌غداد ئە‌نجامداوە‌.

جێگە‌ی ئاماژە‌یە‌ لە‌ھە‌شتە‌مین ڕاپۆرتیدا ڕێكخراوی كوردستان بۆ ھە‌مووان تایبە‌ت بە‌ پارێزگای سلێمانی و نوێنە‌رانی داتای سە‌رجە‌‌م ‌كاروچالاكیە‌كانی پە‌رلە‌مانتارانی ئە‌نجومە‌نی نوێنە‌رانی عێراقی بڵاوكردووە‌