جیهانی چیرۆکی خەیاڵی لە NIMBUS ISLANDS لە نوێکردنەوەی وەشانی 3.1ی پۆپجی مۆبایل

دوایین نوێکردنەوە 2024-03-18 05:36:08 - سەرچاوە: پۆپجی مۆبایل

پۆپجی مۆبایل بە نوێکردنەوەی وەشانی نوێی 3.1 یادی شەشەمین ساڵیادی دەکاتەوە، کە بریتییە لە:

  • Nimbus Islands: دوورگەکانی Day Island وNight Island بگەڕێ، و کلیلی خەزنەی Auspicious Vault Key بدۆزەرەوە و سواری فەرشی فڕیو بە، جینییەکی ئەفسوناوی بانگ بکە و زۆر شتی تر
  • وەرزی 17ی خولی شەشەم بە کۆمەڵێک نوێکاری و باشترکردنی سەرنجڕاکێشەوە دەگاتە دەستمان
  • زیادکردن و باشترکردنی World of Wonder بە توخمە نوێیەکانی چیرۆکی ئەفسوناوی، کاریگەرییەکانی کەشوهەوای باراناوی و بەفراوی، و ڕێگەی نوێ بۆ یاریزانەکان بۆ دیزاینکردنی ماڵەکانی خەونەکانیان
  • نوێکارییەکانی Metro Royale کە ناوچە نوێیەکانی کەشتی گەنجینەی و کۆکراوەی بابەتی 19ی تێدایە
  • هاوبەشییە نوێیەکان بریتین لە Spy x Family کە هاوبەشێکی نوێی ئۆتۆمبێلی گرانبەهایە و هاوبەشی زیاتریش کە هێشتا ڕانەگەیەندراوە

 

هەولێر، کوردستان ١٧ ئازاری 2024: PUBG MOBILE، پۆپجی مۆبایل کە یەکێکە لە یارییە بەناوبانگەکانی مۆبایل لە جیهاندا، گەنجینەی شاراوەی نوێی ئاشکرا کرد لە نوێکردنەوەی وەشانی 3.1، بەو پێیەی یاریزانان دەتوانن تا 12ی ئایار ئەزموونی دۆخی نوێی Skyhigh Spectacle و شەڕکردن لە Nimbus Islands بکەن، کە دوو دوورگەیە کە ڕێگەی ناوازە پێشکەش بە یاریزانان دەکەن بۆ بەشداریکردن لە شەڕە چڕەکان و چێژوەرگرتن لە شێوازێکی نوێی یاریکردنی ستراتیژی. هەروەها بابەتی 19ی Metro Royale نوێکاری و باشترکردنی پێگەیشتووە، جگە لە World of Wonder کە شایەتحاڵی پێشهاتەکانی ئەم دواییە بووە، لەنێویاندا تایبەتمەندییەکی تەواو نوێ کە ڕێگە بە یاریزانەکان دەدات ماڵەکانی خەونەکانیان لە چوارچێوەی جیهانی پۆپجی مۆبایل دیزاین بکەن.

نوێکردنەوەی وەشانی 3.1 کە هاوکاتە لەگەڵ شەشەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی پۆپجی مۆبایل بڵاودەکرێتەوە، شایەتحاڵی Nimbus Islandsە کە بانگهێشتی یاریزانەکان دەکات بۆ ئەزموونکردنی شێوازێکی نوێ و سەرنجڕاکێشی یاریکردن، بەو پێیەی ئەم دوورگانە ئەزموونی شەڕی جیاواز پێشکەش دەکەن، هەروەها دوورگەی Sky Isle (Day) ڕووناکە بۆ ئەوەی نموونەیی بێت بۆ شەڕەکانی تەقەکردن لە یەکتردا، لە کاتێکدا Sky Isle (Night)ژینگەیەکی تاریکتر دابین دەکات کە گونجاوە بۆ دزیکردن و خۆشاردنەوە.

لە کاتی شەڕکردن لە Erangel و وLivik و وMiramar ، یاریزانەکان بە درێژایی یارییەکە ڕووبەڕووی دوو دەروازە دەبنەوە لە ئاسماندا بۆ ئەوەی بتوانن گەشت بکەن بۆ Nimbus Islands بە دڵی خۆیان. کاتێکی دیاریکراو هەیە و کاتێک دەست پێدەکات کە دەگەنە دوورگەکان و ئەگەر لەوێ دەربچن، و گەر لە پێشبركێکە بدۆڕێن ئەوا یاریزانەکان ڕاستەوخۆ بە پەرەشوت دەگەڕێنەوە ناو یاریە سەرەکیەکە. دوای تەواوبوونی کاتەکە، دوورگەکان نامێنن و بۆ ماوەی یارییەکە بەردەست نابن. بەهۆی ئەوەی کە پێداویستییە زۆرەکان لە سەرانسەری دوورگەکاندا بڵاوبوونەتەوە، یاریزانەکان دەتوانن خۆیان بۆ شەڕە چڕەکان لە Nimbus Islandsئامادە بکەن یان لە ڕێگەی دەروازوکانەوە پاشەکشەیەکی تاکتیکی هەڵبژێرن و بگەڕێنەوە بۆ یارییە سەرەکییەکە.

هەروەها دەتوانیت جنۆکە سیحرەکە لە Nimbus Islands بانگ بکەیت بۆ بەدەستهێنانی پاداشتی زۆر و کارتی Respawn و سواربوون لەسەر فەرشی فڕیو. و بەهۆی تایبەتمەندی Ground/Air Flight Switch بۆ گۆڕینی نێوان گەشتەکانی زەمینی یان ئاسمانی، یاریزانەکان دەتوانن بە شێوەیەکی نەرم بگوازرێنەوە، چونکە فەرشەکە دەخلیسکێت کە لە سەر زەوی دەبنرێت ، ئەمەش ڕێگە بە سەرنشینی کورسی پشتەوە دەدات بەشداری لە شەڕدا بکات، لەکاتێکدا توانای تەقەکردن لەکاردەخرێت کاتێک فەرشەکە دەفرێت لە هەوادا، ئەمەش یاریزانان ناچاردەکات بە توندی دەست بە فەرشەکەوە بگرن لەکاتێکدا مانۆڕی ئاسمانی ورووژێنەر ئەنجام دەدەن. هەروەها دەتوانن فەرشی فڕیوەکە بانگهێشت بکەن کاتێک دەگەنە مەودایەکی دیاریکراو یان بە ئارەزووی خۆیان بیخەنە خوارەوە، ئەمەش دەرفەتی تاکتیکی نوێ لە بەرەکانی شەڕدا دەڕەخسێنێت. کاتێک فەرشەکە چوڵ دەبێتەوە، یاریزانەکان دەتوانن لە نزیکییەوە جوڵەی گوزارشت ئەنجام بدەن، ئەمەش وا دەکات لەگەڵیان سەما بکات، هەروەها کارلێکی زیاتر کە دەتوانرێت لە نێوان یاریزانەکان و فەرشەکەدا بدۆزرێتەوە.

هەروەها دورگەی Nimbus Islandsکەشتییەکی گەنجینەی ئاسمانی Sky Treasure Ship پێشکەش دەکات، کە توانای گەشتکردنی هەیە بە ڕێگایەکی دیاریکراو بۆ شوێنی جیاواز. و کەشتییەکە لە چوارچێوەی ڕێڕەوێکی پێشوەختە دیاریکراودا کاردەکات و لە هەر خاڵێکی سواربووندا دەوەستێت بۆ ئەوەی یاریزانەکان بتوانن پەلە بکەن و سەبکەون و پاداشتی جۆراوجۆر لەم خاڵانەی سواربووندا بە شێوەیەکی پچڕپچڕ بەدەستبهێنن، کە یاریزانەکان دەوڵەمەن دەکات بە گەنجینەی بەنرخ.

 

هەروەها نوێکردنەوەی 3.1 چەندین جۆری چەکی نوێ و بابەتی تاکتیکی دەهێنێتە دۆخی یارییە تەوەرەییەکان، لەوانە بۆمبی Grooving Bomb ی نوێ کە دەتوانرێت فڕێبدرێت بۆ بانگهێشتکردنی Genie و دروستکردنی شوێنی سەماکردنی کاتی، هەروەها Portal Staff کە دەتوانێت دوو دەروازە بکاتەوە بۆ گواستنەوەی خێرا لە دوورەوە لە مەودای ناوەڕاست و ڕزگارکردنی هاوڕێکانی ناو تیمەکە. هەروەها هەر یاریزانێک نەخشەی گەنجینەکانی بۆ دابین دەکرێت، ئەمەش ڕێگەی پێدەدات شوێنی هەردوو سنگی باو و دەگمەن کە پێداویستی جیاوازیان تێدایە لە کاتی یارییەکەدا بدۆزنەوە، لەگەڵ توانای زیادە بۆ دۆزینەوەی شوێنی کلیلی خەزنەی Treasure Vault Key کە بە سەختی دەستدەکەوێت، کە ڕێگە بە بەدەستهێنانی پێداویستییە دەگمەنەکان دەدات بۆ کردنەوەی خەزنەی گەنجینەکان.

 

هەروەها نەخشەی Miramar نوێکارییەکی بەرچاوی لە وەشانی 3.1 وەرگرتووە، لەوانە ناوچەی نوێ، نوێکردنەوەی بەنزینخانە و هێڵی زیپی نوێ، لەگەڵ زریانی خۆڵ. ناوچەی وەستانی Truck Stop و وPartona لەگەڵ Miramar یەکخراوە و ئێستا بەنزینخانەکانی سەرانسەری نەخشەکە خزمەتگوزاری پڕکردنەوەی سووتەمەنی ئۆتۆمبێل پێشکەش دەکەن، ئەمەش ڕێگە بە یاریزانەکان دەدات بە بەکارهێنانی تۆکن سووتەمەنی پڕبکەنەوە. هەروەها دوکانێکی نوێی ئاڵوگۆڕی شتومەک دەردەکەوێت، کە لە هەر یارییەکدا پێنج جۆری دیاریکراوی شتومەک لە یاریزانەکان دەکڕێت لە هەمان کاتدا بڕێکی کەم لە شتومەک بەردەست دەکات بۆ ئەوەی یاریزانەکان بیکڕن.

 

هەروەها P90 وەک یەکەم چەکی ژێر دۆشکە دەگەڕێتەوە کە لە سندوقی ئایردرۆپدا بەردەستە. ئەم وەشانەی نوێکراوەی P90 بە تایبەتی لە درۆپ بۆکسەکاندا جێگیر دەکرێت و تەقەمەنی 5.7ملم ی بەرز بەکاردەهێنێت لەگەڵ ڕێژەیەکی بەرزی تەقەکردن و کەمترین پاشەکشە کە کارایییەکی ناوازە پێشکەش دەکات. هەروەها وەرزی 17ی خولی شەشەم بە نوێکردنەوەی وەشانی 3.1 دێت، و کۆمەڵێک نوێکردنەوە و باشترکردنی سەرنجڕاکێش لەخۆدەگرێت، لەنێویاندا بابەتی ئەفسانەیی نوێ و ئەزموونێکی سەرسوڕهێنەر کە دەوڵەمەندە بە پاداشتی تایبەت کە چێژی یاریزانەکان زیاد دەکات.

هەروەها وەشانی 3.1 زیادکردنی نوێ بۆ دۆخی داهێنەرانە World of Wondeدەبینێت لەکاتێکدا ئاهەنگی یەکەم ساڵیادی خۆی دەگێڕێت بە توخمە نوێیەکانی چیرۆکی ئەفسانەیی Fairy Tale لەوانە کەشتیی چەتەی دەریایی، تۆپ، تەلەسکۆپ و زۆر شتی تر، لەگەڵ کەشوهەوای نوێی باراناوی و بەفراوی و دۆخی Homeی تەواو نوێ.

بە پێچەوانەی دەستڕاگەیشتنێکی سنووردار بۆ دۆخی World of Wonder،، دۆخی Home کراوەیە بۆ هەموو یاریزانەکان، ڕێگەیان پێدەدات ماڵی خەونەکانیان بنیات بنێن و داهێنان و بەشداریکردنی کۆمەڵگا بە قەبارەیەکی گەورە بەرەوپێش ببەن. تابی Home کە دەتوانرێت لە پەڕەی World of Wonders بدۆزرێتەوە، دەرفەتێکی ناوازە بۆ یاریزانەکان دەڕەخسێنێت بۆ دیزاینکردن و دروستکردنی ماڵە خەونەکانیان لەناو جیهانی پۆپجی مۆبایل! ماڵەکەت بە چەندین بابەتی کارلێککارانە بڕازێنەرەوە لەوانە کورسی و قەنەفە و جێگا و چرا و هەمۆک و بڵندگۆ و ئامێری مۆسیقای وەک گیتار و پیانۆ و کەمانچە و زۆر شتی تر. هەروەها هەر خانوویەک خزمەتکارێکی تایبەتی بۆ یاریزانەکە لەخۆدەگرێت. یاریزانان دەتوانن بەناو ماڵەکانی هاوڕێکانیاندا بگەڕێن و سەردانیان بکەن، هێزەکانیان یەکبخەن بۆ دەستکاریکردنی ماڵەکان کە تا چوار کەسیان تێدایە بە شێوەی ئۆنلاین، ماڵە تایبەتمەندەکان بگەڕێن و هەڵسەنگاندنی ماڵەکان بپشکنن.

جگە لەوەش فرۆشگای Home بۆ Cheer Park زیاد کراوە، کە یاریزانەکان دەتوانن کەلوپەلی ناوماڵ بکڕن. هەروەها دەتوانن کۆدی Homeیان بەکاربهێنن بۆ بەشداریکردن لە چەرخی بەختەوەری و بردنەوەی مۆبیلیات و کەلوپەلی تایبەت بۆ ماڵەکانیان. ئەرکەکانی ماڵەوە تەواو بکە بۆ بردنەوەی پاداشتی گەورە و بەکارهێنانی دۆخی کامێرا بۆ هەڵگرتنی وێنەی ماڵەکەت لە مۆبایلەکانت و ئەلبوومی وێنەی ماڵەوە لەناو یارییەکەدا.

بابەتی نوێی Metro Royale لە 14ی ئازار تا 12ی ئایار بەردەست دەبێت. یاریزانان دەتوانن چێژ لە ناوچەکانی کەشتی گەنجینەی و بۆکسی میزەڵدان وەربگرن کە زیادکراون بۆ نەخشەکانی Misty Port وArctic Base ، لەگەڵ کۆکراوە نوێیەکانی بابەتی 19.

هاوبەشییەکی سەرنجڕاکێشی داهاتوو لەگەڵ زنجیرەی ئەنیمێ و مانگای زۆر بەناوبانگی Spy x Family پلانی بۆ دانراوە، ئەمە جگە لە هاوبەشییەکی دیکە لەگەڵ کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێلی گرانبەها کە هێشتا ڕانەگەیەندراوە. چاوەڕوانی وردەکاری زیاتر بن!

دەتوانن زانیاری تەواو لەسەر ناوەڕۆکی نوێکردنەوەی وەشانی 3.1ی مۆبایلی پۆپجی مۆبایل لە ڕاگەیاندراوە فەرمییەکانی وەشانە نوێنەیەکە بدۆزنەوە کە لێرەدا بەردەستە.