به ئاماده‌بوونی " د.محمد حسێن احمد " نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی " ئایدن معروف " وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و "فه‌خره‌دین كه‌سكین" سه‌رۆكی ده‌زگای مه‌عاریفی توركی و "پ.د.ئیدریس محمد طاهر هه‌ركی" سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر و سه‌رۆكی زانكۆی ئاكری و نوێنەری بەشێک لە سەرۆکی زانکۆ تایبەت و حکومییەکانی هەرێمی کوردستان و "پ.د.سامان حسێن" ڕاگری كۆلێژی زمان و "د.طلعت طاهر" یاریده‌ده‌ری ڕاگری كۆلێژی زمان و سه‌رۆك به‌ش و مامۆستایان وقوتابییان به هاوبه‌شی كۆلێژی زمانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و ده‌زگای مه‌عارفی توركی سیمپۆزیۆمێكی زانستی به‌ڕێوه‌چوو.
جێگای ئاماژه‌پێدانه "د.كاروان سه‌لاحه‌دین شكور , حەسەن ڤجل " ڕێكخه‌ری ئه‌م سیمپۆزیۆمهیان گرتبووه ئه‌ستۆ و كۆمه‌ڵێك بابه‌تی هاوبه‌شی ئه‌كادیمی زانستی له نێوان هه‌ردوولا گه‌نگه‌شه كرا و سێ پانێڵی زانستی له میانه‌ی ئه‌م سیمپۆزیۆمه به‌ڕێوه‌چوو.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین – هه‌ولێر.
۲۷ ـی ٤ ـی ۲٠۲٤