دوای پێنج رۆژ لە پرۆسەی ناو تۆمارکردن بۆ بوونە بەربژێر بۆ هەڵبژاردنی خولی 14یەمی سەرۆککۆماری لە ئێران، رۆژی سێشەممە 4ـی حوزەیران، ناوە تۆمارکراوەکان رەوانەی ئەنجوومەنی پاسەوانی دەستوور کران. بەهۆی نەبوونی مەرجەکانیشەوە، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ناوی برایەکی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری کۆچکردووی ئێرانی تۆمار نەکرد. بەشێک لە میدیای ئێران بڵاویکردووەتەوە، عەلی رەئیس سادات، برای ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری پێشووی ئێران، لە دوایین رۆژی ناوتۆمارکردندا سەردانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی کردووە، بەڵام لە کۆمیسیۆن بەهۆی نەبوونی مەرجی پێویستەوە ناوی تۆمارنەکراوە. هادی تەحان نەزیف، گوتەبێژی ئەنجوومەنی پاسەوانیی دەستوور رایگەیاند، ماوەی یاسایی ئەنجوومەنی پاسەوانیی دەستوور بۆ هەڵسەنگاندنی ناوە تۆمارکراوەکان پێنج رۆژە، بەڵام ئەگەر پێویستبکات رەنگە ماوەی هەڵسەنگاندنی بەربژێرەکان بۆ