وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە بەردەوامیی دانوستانەکانیان لەگەڵ نێوەندگیرەکان، گفتوگۆکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا پشتڕاستکردەوە. لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، عەلی باقری، وەزیری دەرەوەی ئێران بە وەکالەت لەوەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی گفتوگۆ و پەیوەندیی نێوان وڵاتەکەی لەگەڵ واشنتن رایگەیاند، تاوەکو گفتوگۆ لەگەڵ نێوەندگیرەکاندا هەبێت و بەردەوام بێت گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئەواندا نەوەستاوە. هاوکات لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران کە عەلی باقری یەکێک بووە لە شاندی دانوستانکار لە دۆسیەکەدا رایگەیاند، ئەوان ئامۆژگاریی رۆژئاوا دەکەن چی دیکە ئەو دەرفەتەی هاتووەتەپێش لەدەستی نەدەن، هاوکات قەرەبووی ئەو کردەوانە بکەنەوە کە دەبوو بیانکردایە. گوتەکانی باقری لە کاتێکدایە، تاران نیازی خۆی بۆ بەدەستهێنانی بۆمبی ئەتۆمی رەتدەکاتەوە، بەڵام ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دەڵێت،