ئۆجەلان: من دەتوانم کێشەی کورد بهێنمە ڕۆژەڤی سیاسییەوە

دوایین نوێکردنەوە 2024-10-24 19:05:21 - سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی مێهر

عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە پەیامێکی نوێدا ڕایگەیاند کە ئەگەر هەلەکە گونجاو بێت، توانای تیۆری و پراتیگیی هێنانە ڕۆژەڤی سیاسی و یاسایی ڕەوتی چارەسەریی کێشەی کوردی بەدوور لە توندوتیژی هەیە.