کرێملن دەڵێت پوتن لە ڕێی تەلەفونەوە لەگەڵ سەرۆکی ئێراندا تاوتوێی دۆخی سوریای کردووە

دوایین نوێکردنەوە 2024-12-02 17:55:23 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

ڕۆژی دووشەممە کرێملن ڕایگەیاند سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن لە ڕێی پەیوەندییە تەلەفونییەوە لەگەڵ سەرۆکی ئێران مەسعود پزیشکیاندا تاوتوێی دۆخی سوریای کردووە. وتی " سەنگەکە لەسەر پەرەسەندنی دۆخەکە بووە لە کۆماری عەرەبی سوریادا." وتیشی " هەردوولا پشتیوانی بێ مەرجی خۆیان دەربریوە بۆ کارەکانی بەرپرسانی ڕەوای سوریا بۆ گەڕاندنەوەی سەروەریی دەستوور و سەقامگیری سیاسیی و ئابووری و کۆمەڵایەتی بۆ دەوڵەتی سوریا." سەرچاوە/ ڕۆیتەرز