یاریگا – شەقڵاوە دوای یەکسانبوونەکەی لەگەڵ رزگاری، بەفەرمی سیامەک دەرگاهی لە راهێنەرایەتی یانەکەی دوورخستەوە. یانەی شەقڵاوە بەفەرمی بڕیاری دوورخستنەوەی سیامەک دەرگاهی راهێنەری ئێرانی یانەکەی راگەیاند، کە شەقڵاوە لە کۆی 10 یاریی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان تەنیا دوو بردنەوەی بەدەستهێناوە و بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ لە پلەی سێزدەمی خولەکە دێت. بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، …