پەیامی پیرۆزبایی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی عیسا مەسیح

دوایین نوێکردنەوە 2019-12-24 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی عیسا مەسیح درودی خوای لەسەر بێت گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم و هیوای شادی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم.

لەم بۆنەیەدا جەخت لەسەر قووڵتركردنی فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتیی نێوان پێكهاتەكانی كوردستان دەكەم و ئومێدی ئەوەیش دەخوازم خوشك و برا كریستیانەكانمان هەموو جەژن و بۆنە و خۆشییەكانیان لە ئارامی و تەباییدا بەڕێ بكەن و، ئاشتی و برایەتیش باڵ بەسەر ناوچەكەماندا بكێشێت.

مسعود بارزانی

٢٤ـی ١٢ـی ٢٠١٩