یاریگا – جموجووڵێکی ئاندرێ ئۆنانای گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی کامێرۆن و یانەی مانچێستەر یونایتد بووەتە جێی باسی چاودێرانی تۆپی پێی کیشوەری ئەفریقا. لە گەڕی پێنجەمی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەفریقا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی کامێرۆنا بوو بە میوانی سوازیلاند و نەیتوانی لە لاوازترین هەڵبژاردەی کۆمەڵەکەی بباتەوە کاتێک 0-0 یارییەکەیان کۆتایی هات. لە چرکەساتێکی یارییەکەدا، دوای ئەوەی لێدانێکی …