یاریگا – دوای یەکسان بوونەکەیان بەرامبەر کوەیت لە پاڵاوتنی جامی جیهانی 2026، کاساس دەڵێت کێشەمان لە هێڵی بەرگری نیە و دوو گۆڵمان بە هەڵەی تاکە کەسی لێکراوە. لە گەڕی حەفتەمی کۆمەڵەی دووەمی پاڵاوتنی جامی جیهانی کیشوەری ئاسیا، هەڵبژاردەی عێراق لە نێو خاکی خۆی لە بەسڕە بە ئەنجامی 2 _ 2 لەگەڵ هەڵبژاردەی کوەیت یەکسان بوو، …