یاریگا – شتوتگارتی ئەڵمانی، گرێبەستەکەی لەگەڵ سێباستیان هۆنێس راهێنەری سەرکەوتووی یانەکەی درێژکردەوە. لە مێژووی شتوتگارت بە تێکڕا 1.83 خاڵ لە هەر یارییەکدا، هۆنێس سەرکەوتووترین راهێنەرە و لەلایەن تیپە گەورەکانەوە زۆر داوا دەکرێت. لە چەند هەفتەی رابردوودا لایپزیگ بە جیدی کاری لەسەر واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ راهێنەرەکەدا دەکرد، بەڵام ئەم راهێنەرە پەیمان و دڵسۆزی خۆی بۆ شتوتگارت …